TR KU SO
FB X
Cîhan

پەردە لادانی فەرمی ئەردۆغان لە سەر پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان

سارا
Yazar
📅 29 Eylül 2019 01:58

پەیامی کورد    ...    پەردە لادانی فەرمی ئەردۆغان لە سەر پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان .

بە پێی هەواڵەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە فەرمی پەردەی لە سەر پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئوای کوردستان لادا .

ئەردۆغان لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەی کردووە پڕۆژەیەکی لە بەر دەستە کە بە تەمایە چەندین کۆمەڵگە لە جۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان درووست بکات و تا ٢ میلیۆن کۆچبەری بە ڕەچەڵەک عەرەب لەو ناوچانە جێگیر بکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر تورکیا لە قوبروس پڕۆژەیەکی هاوشیوەی جێ بە جێ کردووە و سەدان هەزار یونانی لە باکووری قوبروس بەدەرناوە و لە جێگای ئەوان تورکەکانی ئاناتۆلی جێگیر کردووە 

Paylas: