TR KU SO
FB X
Cîhan

پەردە لە سەر نەسڵی شەشەمی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکا لادرا

سارا
Yazar
📅 02 Mart 2020 16:00

پەیامی کورد    ...    پەردە لە سەر نەسڵی شەشەمی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکا لادرا

فڕۆکەی شەڕکەری نەسڵی شەشەمی ئەمریکا لە سەمپۆزیۆمی کەل و پەلی شەڕی ئاسمانی لە فلۆریدا پەردەی لە سەر لادرا و کەوتە بە چاو بێنەران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵێکدا کە لەل تویتەر بڵاو کراوەتەوە ، کۆمپانیای " لاکهید مارتین " لە سەمپۆزیۆمی کەل و پەلی شەڕی ئاسمانی Air Warfare Symposium 2020 خۆی کە لە فلۆریدا بەرێوە چوو چەندین وێنەی لە فڕینی شەڕکەری نەسڵی شەشەمی ئەم فڕۆکە نەمایش کرد .

ستیڤ تریمبێڵ ، هەواڵنێری " گۆڤاری ئاسمانی " لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تویتەر بڵایکردەوە " لە پێشانگادا دەتوانرێ ژووری شەڕکەرەکانی نەسڵی شەشەمی ببینین .

 

Paylas: