TR KU SO
FB X
Cîhan

گەردەلوولەکەی بەریتانیا دار سێوەکەی نیوتنی لە ڕەگەوە هەڵکێشا

Navas Jan
Admin
📅 22 Şubat 2022 17:13

پەیامی کورد... گەردەلوولەکەی بەریتانیا دار سێوەکەی نیوتنی لە ڕەگەوە هەڵکێشا

پێگەی BBCی فارسی بڵاویکردەوە، گەردەلوولی ئیۆنیس لە بەریتانیا دار سێوەکەی ئیسحاق نیوتنی لە زانکۆی کامریج لە ڕەگەوە هەڵکێشاوە کە 68 ساڵە لەو باخچەیەدا پارێزراوە.

دکتۆر ساموێل برۆکینگتۆن بەڕێوەبەری باخچەی ڕووەک ناسی لە زانکۆی کامبریج دەڵێت، درەختەکە لە ساڵی 1954 نێژراوە و ماوەی 68 ساڵە لەوێدا پارێزگاری لێکراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، درەختەکە کۆپییەکی بۆماوەیی درەختەکەی ناو ماڵەکەی ئیسحاق نیوتنە، کە هۆکار بوو بۆ ئەوەی بیر لە دانانی بیردۆزی هێزی کێش کردن بکاتەوە.

باخچەکەی زانکۆی کامبریج ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کۆپییەکی بۆماوەیی ئەو درەختەیان هەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە شوێنێکی دیکەی باخچەکەدا دەیڕوێنن.

Paylas: