TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆگان هەڕەشەی هێرش کردنە سەر کۆبانی دەکات

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2018 02:32

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر كانتۆنی كۆبانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی یەکشەممە لەمیانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكەیان لەسووریا، بۆ هێرشكردنە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بەردەوامدەبێت.
سەرۆك كۆماری توركیا ڕاشیگەیاند، كە هێرشەكەیان بۆ سەر ئەو ناوچانەیە، هێزە كوردییەكانی لێ جێگیركراوە، بەتایبەتی ناوچەكانی كۆبانی، كە ئەو بەعەرەبییەكەی‌و بە “عەین عەرەب” ناوی هێنا.
ئەردۆگان جەختیشیكردەوە، جكە لەهێرشی سەر كۆبانی هێرشی سەر منبەج‌ و تەل ڕەفعەت‌ و ناوچەكانی تریش دەكەن، كە بەدەست هێزە كوردییەكانەوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا سوپای توركیا هێرشی كردە سەر كانتۆنی عفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان، كە پێشتر بەدەست شەڕڤانانی یەپەگەوە بوو.

Paylas: