ئەردۆگان : مووڵەت لە کەس وەرناگرین هێرش دەکەینە سەر شەنگال و قەنیل و تەنانەت مەخمووریش
سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ڕەنگە هێرش بكەنە سەر قەندیل و شەنگال، تەنانەت مەخمووریش.
ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاندووە، "ئەگەر بێت و بەغدا بڵێ بۆم چارەسەر ناكرێ، ئەوا مۆڵەت لەكەس وەرناگرین و ڕەنگە هێرش بكەینە سەر قەندیل و شنگال، تەنانەت مەخمووریش".
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشكردووە، "مەخموور بۆ ئێمە زۆر گرینگە".ئێمە لە مەخمووریش دەدەین و پەکەکەی لێ دەردەکەین ئەگەر تیرۆر لە عێراقەوە هەڕەشە بێت بۆ سەر تورکیا
لە ئێستادا سوپای توركیا زیاتر لە 30 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمەوە، 31ی مانگی ڕابردووش سوپای توركیا بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆراوجۆر چووە ناو گوندی بەرمیزە لە سنووری برادۆست-ی سەر بە قەزای سۆران، لە مزگەوتی گوندەكەش لەگەڵ خەڵكی گوندەكە كۆبوونەتەوە.
لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان بەبیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كورستان (پەكەكە)یە كە زیاتر لە سێ دەیەیە لەگەڵیدا لە شەڕدایە.