کاردانەوەی بەریتانیا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
پەیامی کورد ... بەریتانیا به کشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مریکا له سووریا کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگه‌یاند که هێشتا شه‌ڕی دژ به داعش به کۆتایی نه‌هاتووه.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەریتانیا له کاردانه‌وه به کشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مریکا له سووریا ڕایگه‌یاند که هێشتا شه‌ڕی دژ به داعش به کۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌م گرووپه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر جیهان.
دوای بڕیارەکەی ئه‌مریکا کە ڕایگه‌یاند : واشینتۆن هێزه‌کانی له سووریا دەکشێنه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا لەمبارەوە کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگه‌یاند: هێشتا کاری زۆر ماوه که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و نابێت له هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه چاوپۆشی بکەین . داعش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌کیشی به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یه.
له درێژه‌دا هاتووه: وه‌ک چۆن ئه‌مریکا باسی لێ کردووە نیشانه‌کان له سووریا ئاماژه ناده‌ن که هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆتایی پێبێت. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه.
شایانی باسه، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا دوێنێ له لاپەڕەی تویتەری خۆیدا پشت ڕاستی کرده‌وه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کشێنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌م په‌یامه‌دا نووسی: ئێمه داعشمان له سووریا شکست داوه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا هۆکاری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئێمه بوو له‌م ووڵاته‌دا.