کاردانەوەی فەرماندەی ئێرانی لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
پەیامی کورد ... فەرماندەی قەرارگای " زەینەب " لە سەر ئەگەری هێرشی لەناکاوی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بێرنا ، ڕەحیم نەوعی ئەقدەم ، فەرماندەی قەرارگای زەینەب سەمبارەوە ووتی : بێ گومان تا ٥٠ ساڵی دیکەش ئەمریکا ناتوانێ هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران .
ئەو هەروەها ووتی کە لە هەر خاکێکدا ئەمریکا و ئێران بوونیان هەبێ جێگایەک بۆ ئەمریکا نییە و ئەو شوێنە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو دەبێتەوە .
ئەو ووتی : لەبارەوی ماجەرای حەلەب ، دەبێ بزانین کە خوداوەند حەلەبی لە دەستی ئەمریکییەکان دەر هێنا . لە شەڕی سووریا ، هەموو دونیا یەک دەنگ ووتیان بەشار ئەسەد دەبێ بڕوات و تەنیا کەسێک کە توانا و هێزی ئەوەی هەبوو بڵێ دونیا هەلە دەکەن ئەسەد دەبێت بمێنێ خامنەیی ، ڕابەری ئێران بوو و ئەمڕۆ دەبینین کە هەموو لێکدانەوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سووریا لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بوەتەوە .
هەروەها بە ئاماژەدان بە دەرچوونی هێزە ڕۆژئاواییەکان لە خاکی سووریا ووتی : بێ شک تا ٥٠ ساڵی دیکەش ئەمریکا ناتوانێ هێرش بکاتە سەر ئێران و لە هەر خاکێک دا ئەمریکا و ئێران بوونیان هەبێ جێگایەک بۆ ئەمریکا بوونی نییە و لەو شوێنە ئەمریکا لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو دەبێتەوە .