کاردانەوەی میدیاکانی دەرەوە لە سەر دەست لەکار کشانەوەکەی زەریف
پەیامی کورد ... هەواڵی دەست لە کار کشانەوەی زەریف لە میدیاکانی دەرەوە کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک مەحەمەد جەواد زەریف لە ئینستاگرام لە دەست لە کار کشانەوەکەی خۆی دا قسەی کرد بەڵام هێشتا ئاشکرا نەبووە کە ڕۆحانی لەگەڵ ئەم دەست لە کار کشانەوەیە هاوڕایە یا خود نا . لە ئەگەری قەبووڵ کردنی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ئەم دەست لە کار کشانەوەی ، زەریف لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەرکەنار دەبێت .
کەناڵی تەلەفزیۆنی الجزیرەی قەتەر لەمبارەوە ڕاپۆرتیدا کە هەواڵی دەست لە کار کشانەوەی زەریف هەواڵێکی گەورە و قورس ە بۆ ئێران . زەریف ، سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی زانکۆییە کە زیاتر لە ٢٥ ساڵ ، ئەزموونی ئامادەبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەرانی ئێران ی لە کارنامەی کاری خۆیدا هەیە . زەریف لە ساڵی٢٠١٣ ەوە و لە دوای سەرکەوتنی ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا ، وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەڵبژێردرا .
زەریف ، تیمی ووتوووێژی کاروبارەکانی ئێرانی ڕابەرایەتی دەکرد و هەوڵی ئەوە بوو کە لە هەر جۆرە ڕووبوڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ڕۆژئاوا دا بەرگری بکات . ئەو لەگەڵ ئەم تیمەدا توانی بگاتە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ گرووپی ١+٥ ، ڕێکەتنێک کە ئەمریکا ساڵی ڕابردوو لەو دەرچوو و کشایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی المنار ی لوبنان ، میدیاکانی ئێرانی لە پەیوەندی لەگەڵ هۆکاری پشت پەردەی ئەم دەست لە کار کشانەوەیە کە فشارەکان لە دژی ئەو و دەوڵەتی ڕۆحانی لە لایەن محافەزەکاران و رەتی چەسپاندنی پەیوەست بوونی ئێران بە " ئێف ئای تی ئێف " لە لایەن کۆمەڵەی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دەست لە کار کشانەوەیە لە قەڵەم دەدرێت .