Cîhan
کاردانەوەی ووڵاتانی جیهان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکانی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل
پەیامی کورد ... کاردانەوەی ووڵاتانی جیهان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکانی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل
ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : لە هەڵکشانی ڕێژەی کوژرانی خەڵکی سڤیل بە تایبەت کوژرانی منداڵانی فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسراییل، و لە کوژرانی خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل لە هێرشە مووشەکییەکانی غەززە، گەلێک خەمبار بووم. هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائيل دەبێت زیاتر دان بەخویاندا بنێن و بە مودیریەت و ژیرانەتر شەڕەکە کونترۆڵ بکەن. لە لایەکی ترەوە، هێرشە مووشەکی غەززە بۆ ئەو ناوەندانە کە خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل تیایدا دەژین، قبوڵکراو نییە.
- ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ووتووێژ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا: کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر تووندوتیژی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینییەکان «دەبێت وانەیەکی پتەوە و بەرگیرانە فێری ئیسرائیل بکەن.»
- بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: ئەمەوێ شایەتحاڵی «دامرکانی دەستبەجێ تووندوتیژییەکان» لە نێوان ئیسرائيل و حەماس دا بین.
- ئاڵمانیا: لە تووندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ، لە تەنیشت ئیسرائیل دەمێنینەوە. وەزیری دادی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە هێرشی مووشەکی غەززە بۆ سەر ئیسرائیلی مەحکووم کرد.
- موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی: تووندوتیژی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی فەلەستین ڕۆژ دوای ڕۆژ لە هەڵکشاندایە.
- پاکستان: هێرشەکانی ئیسرائيل مەحکووم دەکەین و داواکارین ووڵاتە ئیسلامییەکان پاڵپشتی فەلەستینییەکان بن. عۆمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، نووسیویەتی: «ئێمە لەگەڵ غەزە و فەلەستین داین.»
- ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەورووپا: هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائيل «قەبووڵنەکراوە» و داواکارین هەردوولایەن ددان بەخۆیاندا بنێن و دەست لە کوشتنی خەڵکی سڤیل هەڵگرن.
- سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی عەرەب: هێرشی ئاسمانی ئیسرائيل بێ بەرپرسانە و دووبەرەکییانەیە و ئیسرائيل بەرپرسی «پێکدادانی مەترسیدار» لە ئۆرشەلیم ە.کۆمەڵگەی جیهانی دەبێت دەستبەجێ کاردانەوە بنوێنێت و کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت.
- لە واشینتۆن، لەندەن و چەن شارێکی دیکە لەوانە بێلگرادی سربێستان، سەدان کەس لە پاڵپشتی فەلەستینییەکان خۆپیشاندانیان
کرد.