TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی ڕووسیا بە دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی " بەربەستی مووشەکی ناوەکی میانەڕەو "

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2018 16:10

پەیامی کورد ...  سێرگەی ڕیابکۆڤ ، لەوباوەڕەدایە لە ئەگەری دەرچوونی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیمانی مووشەکی میانەڕەو و بۆردی کورت ، سەقامگیری مووشەکەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی بە هەڕەشەیەک هەژمار دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک جێگری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی ڕیابکۆف ، لە ووتوووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی کامێرسانت ، لە ووڵامدانەوە سەبارەت بە ئەگەری دەرچوون لە پەیمانی INF ووتی : ویلایەتەیەکگرتووەکان و وولاتانی ئەورووپایی دەبێ ئاگادار بن کە ڕووسیا توانای بەکارهێنانی لە مووشەکگەلی زەوینی ئەمریکی لەبەرچاوە و لە بیری نەکردووە .ڕیابکۆف ووتی : " ئێمە ناچار دەبین کە هەوڵی جێگرەوە ئەنجام بدەین . "

بە ووتەی ئەو ، واشینتۆن " پەیوەندی نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکان و ڕووسیا لە سەر جێبەجێ کردنی ئەم پەیمانەی میلاکی کار دانانێت ، بەڵکوو ئەمریکییەکانی دەیانەوێت بە شێوەی گشتی ئەم ڕێکەتننامە ناخۆشە بۆ خۆیان بە کۆتا بهێنن و هەڵیبوەشێننەوە . "

بە ووتەی ڕیابکۆف ، واشینتۆن پەیمانی INF ی بە شیوەیەکی بەرچاو کەم کردنەوەی توانا سەربازییەکانی ووڵاتەکەی خۆی دەزانێت ، واشینتۆن ووڵاتانێک کە خاوەنی زەڕادخانەی مووشەکگەلی میانەڕەو و بۆردی کورتن وەکوو هەڕەشەیەک بۆ قازانجی ویلایەتەیەکگرتووەکان هەژمار دەکات " . ئەمریکا ، " چین ، ئێران ، و کۆریای باکووری لە لیستی ئەو هەڕەشانە هەژمار دەکات " .

پێشتر ڤلادیمیر پووتین سەبارەت بە ئەگەری لەناکاوی دەرچوونی ئەمریکا لە پەیمانی بەربەستی مووشەک گەلی ناوەکی میانەڕەو ووتی : " پێشنیار دەکەم کە ئەمڕۆ سەبارەت بە هەوڵەکانمان لە سەر دەرچوونی لەناکاوی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە پەیمانی بەربەستی مووشەک گەلی ناوەکی میانەڕەو قسە بکەین . ئیزن بدەن دیسانەوە لەسەر ئەم بابەتە کار بکەین : ئێمە ئامادەین کە لەگەڵ شەریکە ئەمریکییەکانمان سەبارەت بە بەم بابەتە سەرەکییە وتووێژ بکەین و هیوادارین کە بە بەرپرسیاریەتی تەواو بەم بابەتە کاردانەوسە نیشان بدەن .هەرچەندە بڕیاری ویلایەتەیەکگرتووەکان لە سەر دەرچوونی لەم پەیماننامەیە ، ناتوانێ و بێ ووڵامدانەوە نابێت لە لایەن ووڵاتی ئێمەوە .

Paylas: