TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی تاران بە گەمارۆوە نوێیەکانی یەکیتی ئەورووپا

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2019 20:21

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرەڕای مەحکووم کردنی گەمارۆە نوێیەکانی یەکیتی ئەورووپا دژی کۆماری ئیسلامی ، ئەم هەوڵەی نیشانەی نەبوونی ڕاستی ووڵاتانی ئەورووپا لە دژی تێرۆریسم ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بە گەمارۆوە نوێیەکانی برۆکسێل لە دژی تاران ووتی : یەکیتی ئەورووپا لە جیاتی دانانی ناوی گرووپە تێرۆریستییەکان و تاوانبارانێک وەکوو مۆنافقین و الاحوازیە لە لیستی گەمارۆکانی خۆی ، ئەوان لە هەوڵە دژە مرۆڤایەتییەکان و تێرۆسیتییەکانی خۆی ئازاد هێشتووە و تەنانەت دەیانخاتە بن پاڵپشتی و هاوکارییەکانی خۆی . بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە هەڵگری ئاڵای دژ بە تێرۆریسمە لە ناوچەکە و ئەورووپاش ئەمنییەتی خۆی قەرزداری ئەوە دەخاتە لیستی تاوان و تاوانبارەوە .

قاسمی هەروەها ووتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووڵامدانەوە بەم هەوڵە و لە چوارچێوەی کاری بەرامبەر هەوڵە پێویستەکان دەخاتە ڕوو  و ئەنجامی دەدات .

جێگای ئاماژەدانە شەورای یەکیتی ئەورووپا لە ووڵامدانەوە بە ئۆپراسیۆنی ماوەیەک پێش ئێستای لە ناو خاکی ئەورووپا ، دوو شاروەندی و وەزارەتی ئێستێخباراتی ئێران ی لە لیستی تێرۆریستی یەکیتی ئەرووپا دانا .

شەورای یەکیتی ئەورووپا جگە لەمانە گەمارۆگەلێک لە دژی کەسان ، گرووپگەل و بنچینە بە جێکراوەکان لە لیستەکەی خۆیدا لە دوای شەش مانگدا سەر لە نوێ چاوی پێدا خشاندەوە . ئێستا ئەم لیستە بریتییە لە ١٥ کەسی کەرتی تایبەت و ٢١ گرووپ و سازەیە .

Paylas: