TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی زەریف بە فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە بە عەرەبستان

سارا
Yazar
📅 20 Şubat 2019 21:19

پەیامی کورد  ...  فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ئەمریکا بە عەرەبستان ڕیاکارییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە عەرەبستانی سەعوودی ئەم کارەی بە ڕیاکاری واشینتۆن ناو برد .

زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند و ووتی : " لە سەرتاواە وون بوونی ڕۆژنامەنووسەکە و لە ئێستاش دا فرۆشتنی نایاسایی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بە عەرەبستان بە شێوەیەکی تەواو دووڕوویی ئەمریکا نیشان دەدات .

جێگای ئاماژەدانە ڕۆژی ڕابردوو ، لە ڕاپۆرتێکدا مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێ کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هەوڵیداوە بۆ گوێدان بە بابەتە یاسایی و ئەمنییەتییەکان هەر چی خێراتر تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیار و پێشکەوتووی ئەتۆمی بداتە عەرەبستان . ئەم ڕاپۆرتە هەروەها لە نهێنی بوونی مامەڵەکانی دەوڵەتی ترامپ لەگەڵ عەرەبستان نیگەرانی خۆی دەرخستووە .

ئالئایجا کامینگز ، بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێداچوونەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداری داوە کە گواستنەوەی ئەم تەکنۆلۆژیایە بە بڵاوە پێکردنی چەکی ئەتۆمی و ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکێشێت . هەر بۆیە بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، گواستنەوەی ئەم تەکنۆلۆژیایە بێ لە بەرچاو گرتنی بابەتی ئەمنییەتی دەتوانێ هەڕەشەیەکی جیددی بێ بۆ ئەمریکا .

 

Paylas: