TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆگان سێهەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ڕۆژئاوا دەست پیدەکات

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2018 02:10

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا باس لەوە دەکات کە ووڵاتەکەی لە ئامادەباشیدایە دوای هەردوو ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتوون ، سێهەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە سەر سنوورەکانی خۆی و ووڵاتی سووریادا دەست پێ بکات .

ئەردۆگان وتوویەتی : " ئەڵقەی پاڵەپەستۆ و فشار لە سەر ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بەرتەسکتر بووەتەوە و ئۆپراسیۆنێکی نوێ جگە لە ئۆپراسیۆنی فورات و چڵی زەیتوون دەست پێ دەکەین .

سەرۆککۆماری تورکیا ئەم قسانەی لە نێو هەزاران ئەندامی حزبەکەی لە ئێستەنبوڵ و لە کاتی ڕآگەیاندنی مانیفێستی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا ڕآگەیاند .

Paylas: