پەرلەمانی ئەورووپا بەکارهێنانی تیک تۆک لە کارمەندهكانی قەدەغەدهكات
پەیامی کورد... پەرلەمانی ئەورووپا بەکارهێنانی تیک تۆک لە کارمەندهكانی قەدەغەدهكات
پەرلەمانی ئەورووپا کە یەکێکە لە دامەزراوەکانی سەربە یەکێتیی ئەورووپا لە دوای کۆمیسیۆن و ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا بە پاساوی نیگەرانی ئەمنیی، بەکارهێنانی تیک تۆک کە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی چینییە لە کارمەندانی قەدەغە کرد.
ئهمڕۆ چوار شهممه 1 ی ئاداری_ی 2023 سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، رۆبەرتا مێتسۆلا نامەیەکی ئەلیکترۆنیی بۆ نزیکەی هەشت هەزار کارمەندی پەرلەمانی ئەورووپا رەوانە کردووە، داوایان لێ دەکات لە ٢٠ی ئادارەوە ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لەسەر مۆبایلەکانی شوێنی کار و ئایپادەکانیان بسڕنەوە.
باس لهوهش كراوه، ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی کۆکردنەوەی زانیارییەکان و بەهۆی نیگەرانییەکان لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سایبەر لەلایەن لایەنی سێیەمەوە دراوە، هەروەها پێشنیاز بۆ کارمەندان کراوە کە لە مۆبایلی تایبەتی خۆیشیان ئەو ئەپڵیکەیشنە بسڕنەوە.
یەکەم دامەزراوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بوو کە لە ٢٣ی شوبات بەکارهێنانی تیک تۆکی لە کارمەندانی قەدەغە کرد.