TR KU SO
FB X
Cîhan

گەرمایەکی بێوێنە گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگرێت .

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2022 14:25
پەیامی کورد   ...   گەرمایەکی بێوێنە گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگرێت .

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا گیانیان لە سەر گەرمای بێوێنە و ئاگرکەوتنەوە لە جەنگەڵ و دارستانەکان لە دەست داوە .

گەرما لە ئیسپانیا لە نێوان ١٠ی جووڵای تاکوو ١٥ی جووڵای بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٦٠ کەس . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ئامارە دوڵەتییەکانی ئیسپانیا ، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ کەس لەم ووڵاتە بە هۆی هۆکارەکانی پەیوەندیدار بە گەرماوە گیانیان لە دەستداوە .

Paylas: