TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەرمینیا ئاماری تێکهەڵچوونەکەی لەگەڵ ئازەربایجان خستە ڕوو

Navas Jan
Admin
📅 28 Eylül 2020 15:17

پەیامی کورد ... ئەرمینیا ئاماری تێکهەڵچوونەکەی لەگەڵ ئازەربایجان خستە ڕوو

 

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هێزەکانی ئازەربایجان درێژەی هەیە و ئامارێکی تایبەت بە ئەو تێکهەڵچوونەی بڵاو کردەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاندوو ەکە تێکهەڵچوونەکەی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتی ئازەربایجان ئەم بەیانیەش درێژەی هەبووە و ئەمڕۆ هێزەکانی ئازەربایجان بە هاوەنی جۆری TOS هێرشەکانیان دەست پێکردووەتەوە.

 

وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاندووە کە ١٥ سەربازی دیکەی ئەو وڵاتەش کوژراون و بەمەش ژمارەی کوژراوانی ئەرمینیا گەیشتووەتە ٣٠ کەس و ١٨ کەسیش بریندار بوون.

 

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ئەمرینیا، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ئەو دوو ڕۆژەدا ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازی، پێنج کۆپتەر، ٢٧ پێهپاد و ٣٢ تان (دەبابە)ی وڵاتی ئازەربایجان لەلایەن هێزەکانی ئەرمینیاوە تێکشکێندراون.

Paylas: