TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرمانتارێکی کورد: خەڵکی ئێران بە زوویی نانی ویشیکیشان دەست ناکەوێت

Navas Jan
Admin
📅 24 Eylül 2020 18:25

پەیامی کورد ... پەرمانتارێکی کورد: خەڵکی ئێران بە زوویی نانی ویشیکیشان دەست ناکەوێت

 

پەرلمانتارێکی کورد لە پەرلمانی ئێڕان وێڕای رخنە گرتن لە سیاسەتی کابینەی حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە خەڵکی ئێران بە زوویی نانی ویشیکیشان دەست ناکەوێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول هەواڵدەریی حکوومەتی فارس بڵاوی کردووەتەوە، شیوا قاسمی پووڕ نوێنەری شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلمانی ئێران ڕخنەی توندی لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی شت و مەک گرتووە و داوای لە حکوومەت کردووە کە چاوەدێری دۆخەکە بکات.

 

ناوبراو وتوویە یەکێک لەو شتانەی کە حکوومەت شانازی پێوە دەکات ئەوەیە کە شت و مەک و پێویستی خەڵکی بە زۆری دەست دەکەوێت، بەڵام بە چ نرخێک؟ کاتێک خەڵک توانایی كڕینیان نیە چ سوودێکی هەیە.“

 

قاسمی پووڕ لەدرێژەدا ڕوو لە ەحسەن ڕووحانی وتوویە دانپێدانانی ئێوە بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی شت و مەک بە چ کەڵکی خەڵک دێت، ڕێگاچارە و چاوەدێری ئێوە لەکوێیە؟ ئاوەها پێش بڕوات هەتا چەند مانگی دیکە نانی ویشکیش وەکوو گۆشت و هێلکە لە سەر سفرەی خەڵک بار دەکەن.

 

ئەو نوێنەرە کوردە لە درێژەدا وتوویە با بە ئاشکرا بڵێن کە ئەم دۆخە نالەبارە و بەرزبوونەوەی هەڵاواسان ڕێگایەکیان بۆ ژیانی شەرافەتمەندانە نەهێشتووە.

 

Paylas: