TR KU SO
FB X
Cîhan

ئارنۆڵد شوارتزێنگر هەوادارەکانی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ نازییەکان هەڵدەسەنگێنێت

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2021 21:13

پەیامی کورد      ...    ئارنۆڵد شوارتزێنگر هەوادارەکانی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ نازییەکان هەڵدەسەنگێنێت .

ئەستێرەی پێشووی فیلمە ئەکشێنەکانی هۆلیوود کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی هەوادارەکانی دۆناڵد ترامپ دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئاڕنۆڵد شوارتزێنگر ئەستێرەی فیملە هۆلیوودییەکان و فەرمانداری پێشووی فلۆریدا بە ڕەخنە گرتن لە هێرشی هەوادارەکانی ترامپ بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرە و دەست بەسەر داگرتنی چەندین کاتژمێری ئەو باڵەخانەیە ، ئەم جووڵەیە وەکوو هەنگاوە سەڕئەنگێزانە و تووندڕەوانەکانی ڕژیمی حۆکمڕان لە ئاڵمانیا لە کاتی شەڕی جیهانی دووهەم هەڵسەنگاند .

ئاڕنۆڵد کە بە ڕەگەز خەلکی نەمسایە لە پەیامیکی ڤیدیۆیی دا کە لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە ووتی : هێرش بۆ سەر کۆنگرەی ئەمریکا ڕێک وەکوو تووندو تیژییەک بوو کە نازییەکان لە هێرشیان بۆ سەر یەهوودییەکان لە ساڵی ١٩٣٨ دا پێی تاوانبار بوون . هەروەها ئەو ئامەژی بە شەوی بلوورە شووشەییەکان کرد کە لەوەدا پۆلیسی ئاڵمانیای نازی و هەوادارەکانی ئەم حیزبە بە پالپشتی هیتلەر هێرشیان کردە سەر خانووەکان و دووکانی یەهوودییەکان لە بەرلین و ئەوانیان بە تەواوی تێکشکاند 

ئاڕنۆڵد هەروەها ووتی ئەوان تەنیا دیمۆکراسی ئەمریکایان تێکنەشکاند بەڵکوو هەر شتێکی ئەم ووڵاتە کە لەسەری ڕاوەستابوو لەگەڵ یەک تێکیشکاند 

Paylas: