کارناسێکی سیاسی : ئازەربایجان و ئەرمەنێستان لە ئاستانەی شەڕێکی تەواوعەیار دان
پەیامی کورد ... کارناسێکی سیاسی : ئازەربایجان و ئەرمەنێستان لە ئاستانەی شەڕێکی تەواوعەیار دان
لێکۆڵەرێکی پلە باڵای دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوەی فینلاند ، تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئەرمەنێستان و ئازەربایجانی لە ناوچەی قەرەباغ زۆر بە جێگای نیگەرانی ناو برد و ووتی : ئە دوو ووڵاتە لە ئاستانە سەڕێکی تەواو عەیار دان و دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیلتاسانۆمات ، تۆنی ئالرانتا ، لێکۆڵەری پلە باڵای دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوەی فینلاند سیکردەوە : لەم دۆخەدا هەر دوو لایەن بە قورستر کردنی تیکهەڵچوونەکان و ڕاگەیاندنی هەژماری قوربانیانی سڤیل لە هەر دوو لای سنوورەکانەوە دەخەنە ڕوو و یەکتر بە ئەنجامدانی تووندووتیژی تاوانبار دەکەن .
ئالرانتا دەربارەی چۆنیەتی ئەوەی کە ئەم کێشانە گەیشتووەتە ئاستانە تەقینەوە هیچ ڕاوبۆچوونێکی ڕانەگەیاند
ئەو بە ئاماژەدان بە تێکهەڵچوونەکانی سنووری نێوان هەر دوو ووڵات لە مانگی جووڵای و کوژرانی ٢ سەربازی ووتی : وا پێدەچێت کە هەندێک لە فاکتەرەکان لە سیاسەتی ناوخۆیی و وولاتیش لەم تێکهەڵچوونانە ڕۆڵیان هەیە و هەر دوو ووڵات هەوڵ دەدەن تاکوو بە خەڵکەەکەیان نیشان بدەن کە ڕابەرایەتییەکی بەهێزیان هەیە