Cîhan
گروپێكى شیعه هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى گرته ئه‌ستۆ
پەیامی کورد … گروپێكى شیعه هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى گرته ئه‌ستۆ
گروپێكى چه‌كداریی شیعه كه وه‌كو گروپێكى نوێی خۆیان ناساندووه به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدادیان گرته ئه‌ستۆ.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، گروپى (لیوای فاتح خەیبەر) بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ، کە ڕۆژى شه‌ممه لە رێگەی دوو مووشەکەوە کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد.
گروپه‌كه هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی دیکەشى كردووه له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، ڕۆژى شه‌ممه دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزكران و یەکێک لە مووشەکەکانیش بە دووری 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا كه‌وته‌خواره‌وه و ئەوەی دیکەشیان لە لایەن سیسته‌می بەرگریی ئەمەریکاوه تەقێندرایەوە.