TR KU SO
FB X
Cîhan

پەروین بولدان دەبێت بە هاوسەرۆکی هەدەپە

📅 08 Şubat 2018 01:37

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە 11ی شوبات کۆنگرەی سێیەمی خۆی دەبەستێت.

پێش بەستنی کۆنگرە گەلێک نیقاش لەسەر پۆستی هاوسەرۆکی پارتەکە هەبوو. لەم دواییەش پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە حەسیب کاپلان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر راگەیاندبوو کە نابێت کەسێکی تورک چاوی لە جێی دەمیرتاش بێت و داوای هاوسەرۆکایەتی بکات.

ئەمرۆ ناوی چەندین کەس هێنرا بۆ هاوسەرۆکایەتی هەدەپە لە وانەش پەروین بولدان بوو. وا بڕیارە کە پەروین جێگای دەمیرتاش بگرێتەوە کە لە سالی 2016ەوە لە بەندیخانەیە وە هەروەها سەرپیل کەمالبێی وەک هاوسەرۆکی پیاو لە ناو هەدەپە هەڵدەبژێردرێت.

 

Paylas: