TR KU SO
FB X
Cîhan

کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەڵاحەددین هێرشیان کرایە سەر

سارا
Yazar
📅 13 Eylül 2020 11:38

پەیامی کورد     ...    کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەڵاحەددین هێرشیان کرایە سەر 

بە بۆمبگەلی کەنار جاددەیی هێرش کرایە سەر کاروانێکی هەڵگری کەل و پەلی ئەمریکی لە پاریزگای سەڵاحەددین .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی بەرگری مەدەنی لە دوای گەیشتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە هەوڵیاندا کە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کۆنترۆڵ بکەن . بە بۆمبگەلی کەنار جاددەیی هێرش کرایە سەر کاروانێکی هەڵگری کەل و پەلی ئەمریکی لە پارێزگای سەلاحەددین بەڵام تاکوو ئێستا زانیاری زیاتر سەبارەت بە زەرەر و زیانە ماددی و گیانییەکانی هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە .

لە کاتی هێرشی ئاسمانی ئامریکا بۆ سەر بنکەگەلی ئەرتەش و حەشدی شەعبی لە ناوچەی " القائم " و هەروەها فڕۆکەخانەی بەغدا و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە ، هەستیارییەکانی دژی ئەمریکا لە عێراق ڕووی لە زیاتر بوون کردووە .

Paylas: