Cîhan
روداوی شەمەندەفەر لە تورکیا ٢٤ کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتەوە
پەیاما کورد ـ بە هۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیە، بە هۆی ئەو ڕووداوە کە لەباکووری رۆژئاوای تورکیا ڕوویداوە زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەو شەمەندەفەرە ٣٦٠ مسافری هەڵگرتووە.
بەپێی ڕاگەیندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا، ئەو ڕووداوە بەهۆی مەوداگرینی هێڵی ئاسن و زەوی بە هۆی بارانەوە ڕووی داوە و پێنج واگۆنی ئەو شەمەندەفەرە لە هێڵی ئاسنەکە چووەتە دەرەوە.
ئەو شەمەندەفەرە لە ئیستانبۆلەوە بەرەو ئەدرین چووە.