TR KU SO
FB X
Cîhan

گرووپێکی تیرۆریستی سەر بەر ئێران لە ئەنبارێکی پڕ تەقەمەنی لە لەندەن دەست بە سەر کران

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2019 15:31

پەیامی کورد   ...   گرووپێکی تیرۆریستی سەربەئێران لەکاتێکدا خەریکی ئەنبارکردنی مادەتەقینەوە لە لەندن بوون، دەست بەسەرکران

▫️ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانیا دوێنێ یەکشەممە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩ ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا گرووپێکی تیرۆریستی سەربەئێران کە خەریکی ئەنبارکردنی چەند تەن ماددەی تەقینەوە لە ئەنبارێک لە دەورووبەری لەندن بوون،

دەستبەسەرکردووە

ئەم گرووپە تیرۆریستییە کە سەر بە ئێرانن لە حاڵی ئەنبار کردنی چەندین تەن مەواددی تەقینەوەی لە ناوەندی شاری لەندەن بوونە

هەروەها ئەوان لە کارگەیەکی نهێنی و شاراوەی درووست کردنی بۆمب ، بڕێکی زۆر مەواددیان ئەنبار کردووە و دەوترێت کە ئەم گرووپە پەیوەنییان لەگەڵ حزبۆڵڵای لۆبنان دا هەیە و بە هەزاران بەستەی بچووکی نیتراتی ئامۆنیۆمیان لەم شوێنە دا ئەنبار کردووە .

ئەمە تاکە ئۆپراسیۆنی ئێران و یا خود گرووپگەلی بن کۆنترۆڵ و پاڵپشتی لە ئەورووپادا نەبووە ، نەخشەی جمووجووڵەکانی ئێران لە هەموو ئەورووپا لەم وێنەیەدا بەدی دەکرێت .

Paylas: