TR KU SO
FB X
Cîhan

رووسیا: ئەمریکا 24 پیشێلکاری لە ئاسمانی سوریا ئەنجامداوه‌

Navas Jan
Admin
📅 12 Eylül 2023 21:25

پەیامی کورد... رووسیا: ئەمریکا 24 پیشێلکاری لە ئاسمانی سوریا ئەنجامداوه‌


وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمریکا 10 جار ئاسمانی بنکەی تەنەف، لە باشووری سوریا پێشێل کردووە، هاوکات لە ماوەی دوێنێ دووشەممەدا 14 پێشێلکاری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا تۆمارکراوە.

ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیە،ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، فڕۆکەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە ماوەی دوێنێ دووشەممەدا 14 جار ئاسمانی سوریایان پێشێل کردووە.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، ئەمە پێشێلکردنی یاساکانی بەریەککەوتنە، بەپێی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان ئەوان و ئەمریکادا لە کانوونی دووەمی 2019دا ئەنجامدراوە و پەیوەندییان بە فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە بە بێ بوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوولادا.

ئەمەش لەلایەن ئەدمیڕاڵ ڤادیم کۆلێت، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیاوە خرایەڕوو، کە ئاماژەی بە 10 پێشێلکاری دیکە کرد لە ناوچەی تەنەف، کە لەلایەن سێ جووت فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 و جووتێک فڕۆکەی ئێف-16وە ئەنجامدراون و لەگەڵ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرەڕۆڵی MQ-1C کە سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “بەم جۆرە کارانە، هاوپەیمانی بەردەوامە لە دروستکردنی پێشمەرجی مەترسیدار بۆ رووداوە فڕۆکەوانیەکان، ئەمە جگە لەوەی دۆخی ئاسمانی سوریاش خراپتر دەکات”.

Paylas: