رووسیا ئۆکراینا هەوڵی داوە چەكی کیمیاوی بەكاربهێنێت
پەیامی کورد... رووسیا ئۆکراینا هەوڵی داوە چەكی کیمیاوی بەكاربهێنێت
باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا بڵاوی كردەوە: ئۆكرانییهكان ویستوویانه له ڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه غازی قهدهغهكراوی فۆسجین بهسهر سوپای وڵاتهكهیاندا بهربدهنهوه.
ڕاشگەیاندراوە: ئۆکرانییەکان پلانیان هەبوو بە چەکی کیمیاوی لە چەند ناوچەیەکەوە هێرش بکەنە سەر سوپای رووسیا، بەڵام پیلانەکەیان شکستیهێناوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: سوپای ئۆکرانیا پیلانی هەبووە گازی (فرۆسیجین)، کە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک غازێکی کوشندە و قەدەغە ناسراوە، دژی رووسیا لە دۆنباس بەکاربهێنێت، بەڵام سوپای رووسیا شکستی بەپلانەکەیان هێناوە.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كردوە: ئۆکرانییەکان ویستوویانە غازی قەدەغەکراوی فۆسجین لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسەر سوپای رووسیا بەربدەنەوە.