TR KU SO
FB X
Cîhan

روسیا ئاماژە بەمەترسی تەشەنەکردنی داعش و تاڵیبان دەدات

سارا
Yazar
📅 26 Mart 2018 03:42

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەنێت “لە ئەفغانستان بە هێلیکۆپتەری نەناسراو هاوکاری مرۆیی و چەک بۆ داعش دەنێردرێت”.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بە مەترسی تەشەنەکردنی داعش و تاڵیبان لە ئەفغانستان دەدات و ڕادەگەینێت “لە ئەفغانستان بە هێلیکۆپتەری نەناسراو هاوکاری مرۆیی و چەک بۆ داعش دەنێردرێت”.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە “تەشەنەسەندنی هێرشەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و زیادبوونی ڕێژەی داعش لە سنووری ووڵاتانی کۆمەڵگای بێلایەن بووەتە هۆی مەترسی”.

لەلایەکی دیکەوە لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە بە هێلیکۆپتەری نەناسراو هاوکاری مرۆیی و چەک بۆ داعش دەنێردرێت و پێویستە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکرێت.

Paylas: