روسیا زیاتر له 320 جۆر چهكی له سوریا تاقیكردوهتهوه
پەیامی کورد … روسیا زیاتر له 320 جۆر چهكی له سوریا تاقیكردوهتهوه
وەزیری بەرگریی روسیا، رایگەیاند سوپای وڵاتهكهی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریادا، زیاتر لە ٣٢٠ جۆر چەکی تاقی کردووەتەوە.
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی روسیا لە وتارێکیدا کە لە کارگەی هێلیکۆپتەری رۆستڤێرتۆل لە شاری رۆستۆڤ-نا دۆنو پێشکەشی کرد، باسی لەو چەکانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکان لە سوریا بەکارهێنراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی لەم کارگەیەدا دروستکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی سەربازیی پارێزراوبن پێویست بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی درێژ مەودا هەبوو و روسیاش بووە خاوەنی ئەوە.
ئەوەشی وتوە: لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریادا، بوونەتە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە و وتی: ''لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، زیاتر لە ٣٢٠ جۆر چەک تاقیکراونەتەوە بە هێلیکۆپتەرەکانیشەوە''.
ئەوەشی خستۆتەروو: بەشی چەک و ئامێری هاوچەرخ لە سوپای وڵاتهكهیدا، سەدا ٧٠یە و رایگەیاند ''ئەوە لەنێو هەموو سوپاکانی جیهاندا بەرزترین رێژەیە''.