ئەرتەشی حەفتەر هێزەکانی خۆی لە تەرابلۆس دەردەخات
پەیامی کورد ... ئەرتەشی حەفتەر هێزەکانی خۆی لە تەرابلۆس دەردەخات
ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا و خەڵیفە حەفتەر بڕیاری دا یەکەکانی خۆی دوو تا سێ کیلۆمەتر لە جێبهە لە نزیکی پایتەختی تەرابلۆس بە هۆی دەستپێکردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە پاشەکشە پێبکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا و خەلیفە حەفتەر بڕیاری دا یەکەکانی خۆی دوو تا سێ کیلۆمەتر لە جێبهە لە نزیکی پایتەختی تەرابلۆس بە هۆی دەستپێکردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە پاشەکشە پێبکەن .
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن ووتەبێژی ئەرتەشی نەتەوەیی دا ڕاگەێندراوە هاتووە : " ئێمە بڕیارماندا کە هیزەکانی خۆمان لە هەموو جیبهەکانی تەرابلۆس بە دووری ٢-٣ کیلۆمەتر بەرەو پاش بکشێنین تاکوو مەجالی پێویست لە ناوچەی تەرابلۆس بۆ ڕازو نیاز و یەکتر دیتن ئەنجام بدرێت و هەروەها پەیوەندی نێوان لیبیاییەکان زیاتر ببێت ، هەر بەو شێوەیەی کە لە باکوور ، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ووڵات دا ئەم ڕووداوە پێس هاتووە
هەروەها ووتی کە ئەوان چاوەڕێ دەکەن کە دوژمن بۆ پێشگرتن لە خوێنڕشتن لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا ئەم بابەتە لە بەرچاو بگرێت .
پاشەکشەی هێزەکان بڕیار وایە لە کاتژمێر ١٢ ەوە دەست پێ بکات .