Cîhan
٢٥ کەسی عێراقی لە تورکیا دەستگیر کران
پەیامی کورد … ٢٥ کەسی عێراقی لە تورکیا دەستگیر کران
هێزەكانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە توركیا ٢٥ هاووڵاتی عیراقی بەتۆمەتی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ گروپی تیرۆرستی داعش دەستگیركرد.
ئاژانسەكانی هەواڵ لەتوركیا بڵاویانكردوەتەوە:" ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی دژە تیرۆری توركیا سەربە بەدەزگای ئاسایشی توركیا ٢٥ هاووڵاتیان بەتۆمەتی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ گروپی تیرۆرستی داعش دەستگیركردوە".
رونیشكراوەتەوە:" هەر ٢٥ هاووڵاتیەكە رەگەزنامەی عیراقیان هەیە و گەڕان بەدوای ژمارەیەكی تریش بەردەوامە"