Cîhan
سەعوودیە یەکەم دوکانی مەی دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەعوودیە یەکەم دوکانی مەی دەکاتەوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و فەرەنسا ئیدیعایان کردووە کە شانشینی سەعوودیە ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی یەکەم دوکانی مەی لە ڕیازی پایتەختی ووڵاتەکەی بۆ دیپلۆماتکارانی غەیرە موسڵمان.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکە کە کۆپییەکی لە لایەن ڕۆیتەرز ەوە بینراوە، پێویستە کڕیاران لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و دوای وەرگرتنی کۆدێک لە وەزارەتی دەرەوە، دەتوانن لە فرۆشگایەکی تایبەتدا کۆتا مانگانەی خۆیان بکڕن.
بڕیارە نوێیەکە بە خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت لە هەوڵەکانی حکوومەتی سەعوودیە بە سەرۆکایەتی موحەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سەعوودیە بۆ کردنەوەی فەزای ئەم ووڵاتە موسڵمانە سەروو کۆنەپارێزە بۆ گەشتیاری و بازرگانی و خواردنەوەی مەی لە ئیسلامدا قەدەغەیە.