Cîhan
سێ بەندکراون لە بەندیخانەیەکی عێراق گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد… سێ بەندکراون لە بەندیخانەیەکی عێراق گیانیان لەدەستدا
لەنێو بەندیخانەیەکی حكومەتی عێراقی چەند بەندکراوێک كە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون، لەبارودۆخێكی نەزاندراودا گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەو سێ بەندکراوە دوێنێ گیانیان لەدەستداوە كە پێشتر بەتۆمەتی تیرۆر لەنێو بەندیخانەی حوت لە پارێزگای زیقار زیندانی كرابوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە دووان بەنددکراوەکان بە شێوەی كتوپڕ گیانیان لەدەستداوە، زیندانی سێیەمیش بەهۆی وەستانی گورچیەكانی بووە.