ساڵی ٢٠٢٢ بە پێنجەم گەرمترین ساڵ لە جیهان دانرا
پەیامی کورد... ساڵی ٢٠٢٢ بە پێنجەم گەرمترین ساڵ لە جیهان دانرا
خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند، لە سەرتاسەری جیهاندا ساڵی ٢٠٢٢ پێنجەم گەرمترین و لە ئەورووپاش دووەم گەرمترین ساڵ بووە.
ڕوونیش كراوەتەوە: لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەیەکی زۆر ریکۆردی تایبەت بە گەرما تۆمار کراون و چڕبوونەوەی گازە گەرمی دەرەوەکانیش زیادیان کردووە.
زانیارییەکانی یەکێتی ئەورووپا دەری دەخات: لەو کاتەوەی پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێن تا ئێستا ساڵی ٢٠٢٢ پێنجەم گەرمترین ساڵ بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانەی ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵانی ١٩٩١-٢٠٢٠ بە ٠،٣ پلە زیادی کردووە و بەراورد بە ساڵانی ١٨٥٠-١٩٠٠ بە ١،٢ پلە زیادی کردووە وهاوشێوەی ساڵانی رابردووش چڕی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا نزیکەی ٢،١ ppm زیادی کردووە.
سەبارەت بە كیشەوەری ئەورووپا ساڵی ٢٠٢٢ لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ دووەم گەرمترین ساڵ بووە و بەگوێرەی پێوەرە وەرزییەکانش کیشوەری ئەورووپا گەرمترین هاوین و سێیەم گەرمترین پاییزی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بینیوە.
تایبەت بە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش: بەرزی پلەکانی گەرما بە درێژایی هاوین کاریگەری لەسەر پاکستان و هیندستان و چین دروست کرد و لە پاکستان بووە هۆی دروستبوونی گەورەترین لافاو لەسەر ئاستی ساڵانی رابردوو وە بارانی بەلێزمەش رووی لە ئوستورالیا کرد.
شایەنی باسە: بەگوێرەی تۆماری مانگە دەستکردەکان لە مانگی شوبات دا بڕی سەهۆڵی دەریای وێدڵ لە بەستەڵەکی باشوور کەمترین رێژەی ٤٤ ساڵی رابردووی هەبووە.