سێ بوومەلەرزە چین و ئەندۆنیسیا و ئەفغانستانیان هەژاند
پەیامی کورد... سێ بوومەلەرزە چین و ئەندۆنیسیا و ئەفغانستانیان هەژاند
سێ بوومەلەرزە چین و ئەندۆنیسیا و ئەفغانستانیان هەژاند و بە هۆییەوە ژمارەیەک باڵەخانە ڕووخان و ژمارەیەک خەڵکیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی چینی هەژاندووە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی میدیاکانی چین، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی کوژانەوەی کارەبا لە چەند ناوچەیەک و ترساندنی هاووڵاتییان و جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونیان، لانی کەم 22 کەس برینداربوون و 126 باڵەخانەش ڕووخاون، بەدوایشیدا 54 پاشلەرزە ڕووی داوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، هەروەها دوو بەومەلەرزە بە گوڕی 5.3 پلە و 5.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەفغانستان و ئەندۆنیسیایان هەژاندووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا دیار نییە کە زیانیان لێکەوتووەتەوە یاخودنا.