TR KU SO
FB X
Cîhan

سەدر داوا دەكات ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵبوەشێنرێتەوە

📅 21 Mayıs 2018 15:05

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، دەڵێت دەبێت ناوچەی سەوز هەڵبوەشێندرێتەوە و جەختیش دەكاتەوە كە ئەم كارە بە یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی حكوومەتی داهاتووی عێراقی دەبێت.

 

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوادەكات، حكوومەتی داهاتووی عێراق ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە.

سەدر نووسیویەتی : پێویستە لەسەر دەستەڵاتی جێبەجێكاری داهاتوو، كار لەسەر دامەزراندنی بنچینەكانی یەكسانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی بكات، نەوەك كۆشك و دیواری زیاتر دروستبكات، بۆیە نەخێر بۆ دیوارەكانی ناوچەی سەوز، نەخێر بۆ گەندەڵی .

جێی ئاماژەیە ناوچەی سەوزی بەغدا، بارەگاكانی حكوومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەی وڵاتان و زۆربەی دامو دەزگاكانی تێدا كۆبووەتەوە، بۆ پاراستنی ماڵی سەركردە و باڵیۆزخانە و بارەگا حكوومییەكان، ناوچەكە بە دیوار و بوونی هێزی ئەمنی تۆكمە دەوردراوە، بەجۆرێك ناوچەی سەوز بە تەواوی لە بەغدا جیاكراوەتەوە.

Paylas: