TR KU SO
FB X
Cîhan

سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاراندا دانانیشین

Navas Jan
Admin
📅 20 Ağustos 2022 22:34

پەیامی کورد... سەدر: لەگەڵ گەندەڵکاراندا دانانیشین

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بڵاوی کردەوە، داوای دیالۆگی ئاشکرایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پێشنیازێکدان داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی ئاشکرا لەگەڵ سەرجەم ئەو سیاسییانەی ناکۆکن لەگەڵیاندا و دانیشتنەکەش بە ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە، بەڵام نەبینرا وەڵامێکیان لەو بارەییەوە بەدەستبگات.

ڕاشیگەیاندوە، لەڕێگەی نێوەندگیرێکەوە وەڵامەکەمان پێگەشت، وەڵامێک بوو دەرەنجامی نەبوو کە چاکسازی تیادا بنیات بنرێت و داواکاری خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت و نەهامەتیەکانی گەل بڕەوێنێتەوە، بۆیە داوا لەهەموان دەکەین چاوەڕوانی هەنگاوی دواتربن بۆ لابردنی ئەو سیاسییانەی کە گەندەڵی و شوێنکەوتوویی بەسەر عێراق و گەلەکەیدا هێناوە.

سەدر ڕاشیگەیاندوە، چاوەڕوانی ئەوەمان لێ ناکرێت دیالۆگی نهێنی بکەین، ئێمە هیچ شاراوەییەکمان لەگەڵ گەلی خۆماندا نییەو لەگەڵ گەندەڵکاراندا دانانیشین، لەپێناو گەل و ئاشتیدا سازشی زۆرمان کردووە چاوەڕوان دەکەین ئەوا چی لە هەگبەیاندایە.

 

Paylas: