سەدر و عامری مێکانیزمی نوێ ئامادە دەکەن
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : موقتەدا سەدر و هادی عامری سیستمێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران دابین دەکەن
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سومرییە نیوز، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون و هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح ئاشكرا بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی چاکسازی ڕایگەیاند: میكانزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاماده دەکرێت.
هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح دوێنێ سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروونی کردووە له نه‌جه‌ف و له‌مباره‌وه حامد مووسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاکسازی ووتی: هه‌ر دوو سه‌ركرده جه‌ختیان له‌سه‌ر دوایین بۆچوونی ئایەتۆڵا سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌كان كردوەته‌وه سەبارەت بە سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ڕاگه‌یاندووه کە سه‌در و عامری گفتوگۆیان سەبارەت بە دانان و ئاماده‌كردنی مێكانیزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كردۆته‌وه و جه‌خیتان كردووه‌تەوە كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت نه‌ک سه‌رۆكی حزبێک یان پێكهاتهیەكی دیاریكراو. له داهاتوویەكی زۆر نزیكدا هه‌ر دوو لیستی سائیروون و فه‌تح ڕێککه‌وتنی كۆتایی نێوانیان ڕاده‌گه‌ێنن به مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
جێگەی ئاماژەیە ھاوپەیمانیی سائیرون لە ھەڵبژاردنی ١٢ ـی ئایاری ڕابردوو بە بەدەستھێنانی ٥٤ کورسی بە پلەی یەکەم ھات، ھاوپەیمانیی فەتحیش بە ٤٧ کورسی دووەم بوو، پێشتر سائیرون لەگەڵ ڕەوتەکەی عەممار حەکیم و ھاوپەیمانێتییەکەی ئەیاد عەللاوی ڕێککەوتبوو، کە پێکەوە ٤٦ کورسییان ھەیە، بەو پێیەش ھاوپەیمانیی نێوان ئەو چوار لایەنە دەگات بە ١٤٧ کورسی و بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت پێویستیان بە تەنھا ١٠ کورسیی دیکە دەبێت.