Cîhan
ساڵح موسلیم ئازاد كرا
دوای دادگایی كردنی ساڵح موسلیم له‌لایه‌ن دادگای پراگی پایته‌ختی چیكه‌وه ئازاد كرا.
دوا به‌دوای بریارهكهش باڵیۆزی توركیا له چیك رایگه‌یاند: بریاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم پێشێلكردنی رێككه‌وتنامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانبارانه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و بریاره كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چیك و توركیا ده‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له پراگی پایته‌ختی چیك ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) له‌سه‌ر داوای پێشوه‌خته‌ی توركیا ده‌ستگیركراو دوایی دادگاییكردنیشی ئه‌مرۆ ئازاد كرا