TR KU SO
FB X
Cîhan

٦٩ کەس لە ژاپۆن بە لافاو گیانیان لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 19 Eylül 2022 18:04


پەیامی کورد... ٦٩ کەس لە ژاپۆن بە لافاو گیانیان لەدەستدا


لافاو و زریانی نانمادول لە ژاپۆن ماوەی سێ ڕۆژە زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لەو وڵاتە داوە، دەسەڵاتداران دەڵێن، ٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

زۆرینەی قوربانییەکان ئاو بردوونی، بەڵام هەندێکیان بەهۆی کەوتنی تەن و کەرەستەوە بەسەریاندا مردوون و یەکێکی دیکەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و نغرۆبوونی ئۆتۆمبێلەکەیەوە خنکاوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکاندا، دەیان کەسی تر برینداربوون و پێشبینیی تۆمارکردنی حاڵەتی زیاتری مردن و برینداربوون دەکرێت.

بەهۆی لافاو و زریانەکەوە زیان بەر کەرتی گواستنەوەی ژاپۆن کەوتووە، ٨٠١ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراونەتەوە و هاتووچۆی بەشێک لە شەمەندەفەرەکان ڕاگیراوە.

میدیای ژاپۆنی دەڵێت، شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە پەناگەکاندا ڕۆ ژیانکردووەتەوە و دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە بە ملیۆنان کەسی دانیشتووی ناوچەکانی زریانەکە، خۆیان بپارێزن لە لێزمەباران و ڕەشەبا کە خێراییەکەی گەیشتووەتە ٢٣٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

Paylas: