١٦ کەس لە سنوورەکانی سوریا و عێراق کوژران
پەیامی کورد ... ١٦ کەس لە سنوورەکانی سوریا و عێراق کوژران
روانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد: له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق – سوریا ١٨ هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام دراون و لانیكه‌م ١٦ كه‌س كوژراون.
روانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: له ١٨ هێرشى ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر كۆگاكانى چه‌ك و پێگه سه‌ربازیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى سوریا و له‌سه‌ر سنوره‌كانى عێراق ٥ ئه‌ندامى سوپاى سوریا و ١١ چه‌كدارى خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى جیاواز كوژراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه كه له ناوچه‌كانى سه‌ربه دێره‌زور بووه له ده‌شتاییه‌كانى ئه‌لبوكه‌مال، بوه‌ته هۆى له‌ناوبردنى چه‌ندین كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.
لاى خۆشیه‌وه ئاژانسى "سانا"ى سه‌ربه رژێمى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وڵاته به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندوه.