سۆماڵ / لە هێرشێکی خۆکوژی‌دا ٣٠ کەس کوژران
پەیامی کورد ... سۆماڵ / لە هێرشێکی خۆکوژی‌دا ٣٠ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشێكى خۆكوژى له‌به‌رده‌م یاریگایه‌كى تۆپى پێدا له سۆماڵ، ٣٠ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربون.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى سۆماڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، هێرشه خۆكوژییه‌كه گردبونه‌وه‌یه‌كى له‌به‌رده‌م یاریگایه‌ك له شارى "گالكایۆ" كردوه‌ته ئامانج و لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له‌كاتى پشكنیندا ئه‌نجامدراوه و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش له‌نێو قوربانیه‌كاندان. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، چه‌ند خوله‌كێك پێش گه‌یشتنى محه‌مه‌د حسێن روبلى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه، كه بڕیاربوه له یاریگاكه‌دا ئاماده‌بێت و وتارێك پێشكه‌شبكات.
دوابه‌دواى هێرشه‌كه، (حركه الشباب) بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ، كه گروپێكى چه‌كدارى توندڕه‌وه، به‌رپرسیارێتى خۆی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، ئامانجه‌كه سه‌رۆك وه‌زیران بوه.