ساڵانە 350 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت
پەیامی کورد... ساڵانە 350 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت
لە جیهاندا ساڵانە 350 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك بەرهەمدەهێنرێت و گەورەترین هەناردەكارانی ئەو پاشماوەیەش بریتین لە "ژاپۆن و ئەمریكا و ئەڵمانیا" لەساڵی 1950ەوە تاوەكو ئێستا تەنها نزیكەی 6%ی پلاستیكی بەرهەمهێنراو ریسایكڵ كراوە.
رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردووەتەوە، لە جیهاندا ساڵانە نزیكەی 350 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنرێت و ئەم پاشماوەیە دەسوتێنرێت و دەنێردرێت بۆ زبڵدانەكان، یاخود لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی پێوەدەكرێت.
رونیشكراوەتەوە، گەورەترین هەناردەكاری پاشماوەی پلاستیكی بریتین لە "ژاپۆن، ئەمریكا و ئەڵمانیا"، هاوردەكاری سەرەكی پاشماوەی پلاستیكیش بریتین لە "مالیزیا، ڤێتنام و ئەندەنوسیا"، ئەم وڵاتانە رێسای ژینگەیی كەمتر توندیان هەیە لە چاو وڵاتانی پێشكەوتوو، ئەمەش وایكردووە ببنە شوێنێك بۆ پاشماوەی پلاستیك.
بەپێی زانیارییەكان، تەنها نزیكەی 6%ی سەرجەم پلاستیكەكانی بەرهەم هێنراو لە ساڵی 1950ەوە ریسایكل كراون، سوتاندنی پاشماوەی پلاستیكی گەردیلەی ژەهراوی دەردەدات كە كاریگەری زیانبەخشی لەسەر كوالێتی هەوا هەیە.