TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێسپانیا ٤٠٠ بۆمبی زیرەکی لەیزەری ڕادەستی عەرەبستان دەکات

سارا
Yazar
📅 13 Eylül 2018 20:08

لە کۆتاییدا ئیسپانیا بڕیاریدا ڕێکەوتنی چەک و تەقەمەنی خۆی لەگەڵ عەرەبستان کە پێشتر ڕەت کرابووەوە  ، ئەنجام بدات و ٤٠٠بۆمبی ئاسمانی زیرەکی لەیزێری ڕادەستی ڕیاز بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، ژۆزێپ بۆرل ، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا جەختی کردوەتەوە ئەم ڕێکەتنە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژوو کراوە و هیچ بیانوویەک نییە بۆ بەرپاکردنی و لە ووڵام دانەوە بە هەندێک لە شرۆڤەکارانی هەندێک لە ئۆرگانە نا دەوڵەتییەکان ووتی : قسەمان لەسەر تەقەمەنی زۆر بە هێزە کە نابێ زەرەر و زیانی بێ هۆ و گۆشەکەنار بە بار بێنێت .

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا ئەم مامەلەیەی بە هۆی لەوانەیە لەم بۆمبانە لە بۆمبارانی یەمەن بە کار بێت هەروەها بڕیار بوو ئەو ٩.٢ میلیۆن یۆرۆیەی کە عەرەبستان دابووی بدرێتەوە .

ئاژانسی هەواڵی " یۆرۆ پرێس " لە کۆتایی مانگی ئووت هەواڵی دابوو دەوڵەتی ئیسپانیا دوای بۆمبارانی پاسێک لە یەمەن لە ٩ی ئۆگۆست دا کە بوو بە هۆی کوژرانی ٥٠ کەس ، دەیەوێ لە چۆنیەتی فرۆشتنی کەل و پەلە سەربازییەکانی خۆی بە کوتلەی ژێر کۆنترۆڵی عەرەبستاندا چاوپێخشانەوە بکات

Paylas: