TR KU SO
FB X
Cîhan

پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری پشکنینی ڤیرووسی کۆرۆنا دەدەن لەم ڕێگایەوە

سارا
Yazar
📅 31 Ağustos 2020 16:42

پەیامی کورد     ...    پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری پشکنینی ڤیرووسی کۆرۆنا دەدەن لەم ڕێگایەوە 

ژمارەیەك پسپۆڕی بواری تەندرووستی هۆشداری دەدەن لە پشكنینی ڤیرووسی كۆرۆنا لە رێگای لووتەوە، بە هۆی ئەوەی کە ئاستی ڤیرووسەكە لە جەستەدا بە تەواوی دیاری ناكات، جەختیش دەكەنەوە پشكنین لە رێگەی خوێنەوە كە لە پەنجەوە وەربگیرێت، باشترە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمریكی، زانایان دەڵێن "پشكنینی كۆرۆنا لەرێگەی لووتەوە كە بە PCR ناسراوە، سەرەڕای ئەوەی توانای دیاریكردنی تووشبووی هەیە، بەڵام كێشەیەكی گەورەشی هەیە، بەجۆرێك ئەو تەكنیكە تەنها بە "بەڵێ‌" و "نەخێر" ووڵامدەداتەوە، كە كەسەكە تووشبوە یاخود نا، بەڵام ئاست و بڕی ڤیرووسەكە لە جەستەدا دیاری ناكات.
ئەو زانایانە ڕوونیشیانكردوەتەوە، پێویستە پشكنینی خێرا بۆ گومانلێكراوان بكرێت، ئەویش لەرێگەی وەرگرتنی خوێنەوە دەبێت لە پەنجە، كە داتا و زانیاری زیاتر دەدات، چوونكە لە رێگەی PCR ئەوە دیاری ناكات تووشبوەكە سەلامەتە یاخود ڤیرووسەكە دەگوازێتەوە.
لای خۆیەوە مایكڵا مینا شارەزای بواری ڤیرووسەكان لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت "ئەو هەڵسەنگاندنە هەنگاوێكە بۆ دواوە لە بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا".
دەشڵێت "پێویستە هەموو كەسێك پشكنینی بۆ بكرێت، بەڵام لە رێی میكانیزمی جیاوازەوە بێت و تەنها یەك رێگا نەگیرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا".

Paylas: