TR KU SO
FB X
Cîhan

سیپان حەمۆ: مووشەکەکانمان نە ئەمریکین نە رووسی

📅 06 Şubat 2018 21:24

فەرماندەی گشتی یەپەگە، سیپان حەمۆ، بۆ ڕۆژنامەیێکی عەرەبی قسەی کرد و ئاشکرای کرد کە ئەوان لە عەفرین هیچ مۆشەکێکمان نە لە ئەمریکە و نە لە رووسیا وەرنەگرتووە و گووتی: "ئەمریکا هێج هاوکارییەکی بۆ عەفرین نەداوەتە ئێمە"

دوای ئەوەی کە یەپەگە جەندین تانکی سوپای تورکیای تەقاندەوە وا بڵاو کرایەوە کە یەپەگە مووشەکی تانکبڕی لە ئەمریکا و رووسیا وەرگرتووە و لە حەفرین بەکاری هێناوە.

فەرماندەی گشتی یەپەگە، سیپان حەمۆ دوێنێ بۆ رۆژنامەی شەرق ئەلوەسەت دوا و ئەم زانیارییانەی ڕەت کردەوە و ڕاگەیاند کە  ئەو مووشەکانەی دەستی یەپەگە نە ئەمریکین و نە رووسین بەڵکو ئەوان لە بازاڕی ڕەش بەدەستییان هێناوەو ئێستاش بەکاریان دەهێنن.

Paylas: