TR KU SO
FB X
Cîhan

ساڵانە لە ئێران ١٣ هەزار ڕووداوی کار ڕوو دەدات

Navas Jan
Admin
📅 25 Mayıs 2022 21:57

پەیامی کورد... ساڵانە لە ئێران ١٣ هەزار ڕووداوی کار ڕوو دەدات

بەپێی ئاماری ڕژێمی ئێران ساڵانە لە ئێران ١٣ هەزار ڕووداوی کار ڕوو دەدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاودێران باوەڕیان وایە ئەم ئامارە ڕاست نییە و ڕێژەکە دوو بەرامبەری ئەوەیە.

هەروەها ئەو ئامارە کرێکارانی نافەرمی و بیمە نەکراو ناگرێتەوە.

ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ڕووداو گەلی زۆر بۆ کرێکاران ڕووی داوە و ئەمساڵ بۆ کرێکاران ساڵێکی کارەساتبار بووە.

لە ئێراندا ئەمنییەتی کاری بوونی نییە و لەو ساڵانەی کۆتاییدا کرێکارێکی زۆر بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار.

Paylas: