TR KU SO
FB X
Cîhan

سی ئێن ئێن ... ڕۆژنامەوانان لە ئارامکۆ بە هەموو شێوەیەک لە بن کۆنترۆڵی تەواو ئەمنییەتین

سارا
Yazar
📅 21 Eylül 2019 18:44

پەیامی کورد     ...    سی ئێن ئێن   ...   ڕۆژنامەوانان لە ئارامکۆ بە هەموو شێوەیەک لە بن کۆنترۆڵی تەواو ئەمنییەتین .

نیک ڕابێرتسۆن هەواڵنێری کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لەگەڵ شاندی هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسانی میدیاکانی دەرەوە کە ڕۆیشتووە بۆ ئارامکۆ بەم شێوەیە ڕاپۆرت دەدات کە : بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی هەر جۆرە هەڵگرتنی هەواڵ ، وەرگرتنی وێنە و فیلمێک کە لە لایەن ڕێۆرتەران و ڕۆژنامەنووسانی میدیاکانی هەواڵەوە وەردەگیرا ، بە هۆشیارییەکی تەواوەوە ئاگاداریان بوون و ئەوانیان کە بن کۆنترۆڵ و چاودێری دا دانابوو ، لە بەر ئەوەی کە ئەو شوێنە شوێنێکی ستراتیژیکی هێرشێکی ئاسمانی بووە کە بە دڵی ئابووری عەرەبستان زەرەر و زیانی گەیاندووە .

پاڵاوگەی خەریص پاڵاوگەیەکی بەرفراوانە و لێدانی ئامانجەکان بە زیرەکییەکی تا ئەم ڕادەیە بووەتە هۆکاری سەرسووڕمان و نیشان لەوە دەدات کە ئەو ئامانجانەی کە لەم پاڵاوگەیەدا کراونەتە ژێر هێرشەوە بە حیساباتی تەواوەوە ئەنجام دراوە

Paylas: