Cîhan
پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چڕکردنەوەی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران
پەیامی کورد ... پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چڕکردنەوەی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی بەهێزی هەردوولا پڕۆژەیاسای تووندکردنەوەی سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی پەسەند کرد.
ئەم سزایانە بریتین لە بەندەر و پاڵاوگە بیانییەکان کە بە پێشێل کردنی سزاکانی ئەمریکا پرۆسێس بۆ نەوتی هەناردەکراوی ئێران دەکەن.
ئەم پڕۆژە یاسایە پێش ئەوەی ببێتە یاسا دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی پیران ەوە پەسەند بکرێت و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژووی لەسەر بکرێت