Cîhan
سەرۆكی پەرلەمان: سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق
پەیامی کورد … سەرۆكی پەرلەمان: سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێڕاقەوە ڕایدەگەیەنێت، "سەردەمی دەستوەردانی دەرەكی كۆتاییهات".
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، "سەردەمی دەستوەردانی دەرەكی لەپێكهێنانی حكومەتەكانی عێراقدا كۆتاییهات".
ئاماژەی بەوەشدا،"ئەمڕۆ چیاو بیابانەكانی عێراق بەرەو نەجەف دەچن بۆ گفتوگۆ لەبارەی حكومەتێكی نیشتمانی پەتی، نە خۆرهەڵاتیو نە خۆرئاوایی".
جێگەی باسە، بەمەبەستی دانوستان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، ئەمڕۆ هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر كۆبوونەوە.