TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆكی سوریا داوای کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاكەكەی دەكات

Navas Jan
Admin
📅 13 Haziran 2023 14:56

پەیامی کورد... سەرۆكی سوریا داوای کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاكەكەی دەكات


سەرۆکی سوریا داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی وڵاتەکەی.

بەپێی ھەواڵی ئاژانسی سانای سوری، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەگەڵ ئەسغەر خاجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەت کۆبووەتەوە و لەبارەی ھەماھەنگی نێوانیان لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەستانە و وتووێژی داھاتوویان لەبارەی پاشەکشێی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا و رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و چەند دۆسیەیەکی تر گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشار ئەسەد دانانی ستراتیژیەتێکی ھاوبەشی بە پێویست زانیوە سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی داھاتوو لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی سوریا.

Paylas: